وصف المدون

Jesus Christ Holy Bible Christian faith Gospel message Bible study Prayer life Salvation in Christ Christian worship Biblical teaching Faith in God Christian living Holy Spirit God’s love Bible verses Christian testimony Gospel preaching Christian songs Worship music Praise and worship Bible prophecy God’s word Christian discipleship Church service Christian fellowship Bible truth Kingdom of God Christian encouragement Biblical inspiration Christian hope Christian mission Great commission
mzgeni foundation

A Christian evangelistic blog dedicated to spreading the Gospel and teaching faith in Jesus Christ through spiritual articles, biblical interpretations, and Christian reflections based on the Holy Bible. We aim to provide meaningful content that helps readers understand the message of salvation and divine love in a clear and simple way. We proclaim the glory of the Lord Jesus Christ

Home چەمکی تۆبە لە کتێبی پیرۆز

چەمکی تۆبە لە کتێبی پیرۆز

 

چەمکی تۆبە لە کتێبی پیرۆز


لە کتێبی پیرۆزدا هاتوە کە هەموو هەڵە دەکەین و پێویستمان بە شکۆی یەشوای مەسیحی پەروەردگارە.

باوەڕی مەسیح ئەو کەسانە لەخۆ ناگرێ کە خراپە بۆتە پرەنسیپ و ئاکاریان بۆیە خودا داوا دەکات کە پیرۆزبین.

لێرەدا دەڵێین مرۆڤ یەک ڕووی هەیە بۆیە ناکرێ ڕوو لە دوو ئاڕاستەی جیاواز بکات،جا ئەوەی ڕووی لە خراپە بێت خراپە لەناوی دەبات و دەمریت بەڵام ئەوەی ڕووی لە چاکە بێت لە مردن ڕزگاری دەبێت لەبەر ئەمە ڕوو دەکەینە مەسیح و تۆبە دەکەین لە ئاڕاستە کۆنەکەمان دەبین بەمرۆڤێکی نوێ لە مەسیحدا .

یەشوای مەسیحی پەروەردگار ڕایگەیاندووە ئەگەر تۆبە نەکەین لەناو دەچین و لەناوچون لێکەوتەی تۆبە نەکردنە،لە کتێبی حزقیال خودا دەڵێ (من بەمردنی هیچ کەس دڵخۆش نابم جا تۆبە بکەن و بژین)خودا لێرەدا پێمان دەڵێ کە دڵتەنگ دەبێت بە لەناوچونی ئێمە ،ئەو لەناوچونەش بڕیاری ئێمەی مرۆڤ خۆمانە.

لە دەرئەنجامی تۆبە کردن کارەکانمان دەبن بەکاری زیندوو هەروەها ئەوکارانە ڕاستی و پیرۆزی بیرکردنەوە و ویستمان دەردەخات کە لەناحەوە پەیوەست و پابەندین بە مەسیحەوە ،دەبین بە ئاوێنەی شکۆی مەسیح و ناخێکی ئارام و هێمن و ئاسودە و سەقامگیرمان دەبیت،لێردا ئەوە بەدەست دەهێنین کە خودا پێمان دەڵێت بەرهەمێکمان هەبێت شایستەی تۆبەکردنەکەمان بێت.

خۆشەویستان لێرەدا بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە تۆبەکردن کردارە واتا بەجێ گەیاندن و بەکردارکردنی ویست و ڕاسپاردەکانی خودایە دەربارەی چاکە و پیرۆزبوون دەرئەنجامی ئەمانەش بەدەست هێنانی لێخۆش بوون و بێتاوان بوونە لە لایەن یەشوای مەسیحی پەروەردگارەوە.

تۆبە کردن یەکەم هەنگاوە بەرەو یەشوای مەسیحی پەروەردگار و هەموو ئەوانەی باسمانکرد دەبنە پێوەر بۆ ئەوەی مرۆڤ لەناخەوە بەڕاستی بزانێت کە تۆبەی کردوە یان نا

No comments
Post a Comment

إعلان أول الموضوع

إعلان أخر الموضوع